سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـلانێـکی نوێی خسته ڕوو سه‌باره‌ت به سـیسـتمی قه‌ڵغانی موشه‌کی له ئه‌وروپادا و کۆتایی به پـلانی پـێشـووی هێنا بۆ دامه‌زراندنی قهڵـغانێـکی موشه‌کی له پـۆڵه‌ندا و کۆماری چیک.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا له کۆشـکی سـپی به‌ڕێز ئۆباما وابه‌سـته‌یی خۆی دووپات کرده‌وه به بهرگریـکردن له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له دژی هێرشی موشه‌کی ئێران. به‌ڵام گوتی ئه‌م گۆڕانکاریـیه له پـلانه‌که‌دا پاش هه‌ڵـسه‌نگاندنی نوێی به‌رنامه‌ی موشه‌کی ئێران کراوه.
له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا په‌نتاگۆن وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕایگه‌یاند که سـیسـتمهکه دژه موشه‌ک و ڕادار له باکور و باشـوری ئه‌وروپادا له‌خۆده‌گرێت و له‌گه‌ڵ موشه‌کی سه‌ر کهشـتیـیهکاندا.
گه‌یتس گوتی ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌کی مه‌ودا دوری ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کوتوپـڕ نیـیه که پـێشـووتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا وایان دانابوو.