وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سـارکۆزی گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتبووی ئێران کار له‌سه‌ر دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌کات.
له به‌یانـنامه‌یه‌ک که له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی ئێران ناسـراو به ISNA ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندراوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه حه‌سه‌ن قهشـقاوی گوتوویه‌تی گوته‌کانی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ دهسـتکهوتهکانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ناگونجێت. گوتیشی قسه‌کانی ئه‌و مه‌به‌سـتی سـیاسی له پشـت بووه و له ڕاسـتیـیه‌وه دور بووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌ڕێز سـارکۆزی گوتی ئاژانسی موخابه‌راتی فه‌ره‌نسـا دڵنیان له‌وه‌ی ئێران کار له‌سه‌ر دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌کات و ئه‌و شـیانی سـزای بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاتر کرد.
شـایه‌نی باسه وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی که هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات، به‌ڵام ئێران سـووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ته‌نها به مه‌به‌سـتی ئاشتیـیه و مشـتومڕی له‌سه‌ر ناکرێت.
بڕیاره فه‌ره‌نسـاش به‌شـداری بکات له وتووێژه‌کانی یه‌کی مانگی ده له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
له‌و وتووێژانه‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، چین، ڕووسیاش ئاماده ده‌بن.