کاربه‌ده‌سـتانی عێراق و سـوریا له‌ تورکیا کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کانی نێوانیان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌سـنی هه‌وڵه‌کانی سـوریا و عێراقی دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی که‌ به‌رپـرسی هێرشه‌ خوێناویـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی به‌غدا بوون.

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ ده‌مێـکدا که‌ ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له‌ ئسـته‌نبوڵ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری سـازدا له‌ هه‌وڵێـکدا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کانی نێوان عێراق و سوریا که‌ پاش هێرشه‌کانی به‌غدا سه‌ریان هه‌ڵـدابوو.

سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مر موسـا ئاماده‌ی وتووێژه‌کان بوو.

شـایه‌نی باسه‌ عێراق گوتوویه‌تی که‌ هێرشه‌کان په‌یوه‌ندیـیان به‌ لایه‌نگرانی به‌عسه‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌وانه‌ی نیشـته‌جێی سـوریان.