ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتی له پـلانێـکی خۆی بۆ دابه‌سـتنی موشـهک له ناوچه‌یه‌کی نزیـک پـۆڵه‌ندا هه‌ڵـگرتووه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـلانی دانانی سیستمی موشه‌کی به‌رگری له ناوه‌ندی ئه‌وروپا هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه و له گفتوگۆیه‌کی ڕادیۆیـیدا جێـگری وه‌زیری به‌رگری ڕووسـیا ڤلادیمیر پـۆپۆڤکین گوتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک ئۆباما وایکرد ئیتر پـێویست نه‌کات موشه‌کی مه‌ودا کورتی جۆری ئه‌سکه‌نده‌ر له هه‌رێمی کالینینگراد دابنرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و سیستمی موشه‌کی بهرگریـیهی بڕیاربوو له ئه‌وروپا دابنرێت ده‌گۆڕێته‌وه به شـێوازێـکی نوێی به‌رگری که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ناتۆ له هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌که‌کانی ئێران بـپارێزێت.
ڕووسیا زۆر به توندی دژی ئه‌و سـیسـتمه بوو و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌زانی.
هه‌ندێـک له ڕێبه‌رانی حزبی کۆماری و سـیاسهتکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌یان له‌و گۆڕانکاریـیه گرتووه و به نادوروسـتیان داناوه.