عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش قایمقامی شـارۆچکه‌ی سۆر له دیاربه‌کر (ئامه‌د) له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شـوان ده‌ڵێت ناوچه‌که‌مان شوێنێـکی دێرینه و هه‌ر بۆیه خه‌ڵـکی سه‌ر به چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئاینی لێ‌ده‌ژین، ئێمه‌ش کاره‌که‌مان خزمه‌تی گه‌له و یه‌ک له‌و خزمه‌تانه‌ش خزمه‌تی زمانی گه‌له. ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌مان کردووه و بۆمان ده‌رکه‌وتووه %72 ی دانیشـتووان به زمانی کوردی قسه ده‌که‌ن و %24 تورکی و %1 عه‌ره‌بی و %3 ئه‌رمه‌نی و سریانی و کلدانی و ئاشوری و زاراوه‌ی زازاکی و هه‌روه‌ها زمانی دیکه، بۆیه بڕیارمان دا به‌و زمانانه کار بکه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر کار لادراین و سـکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکردین. ده‌ڵێت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و 24 سـکاڵا تۆمارکراوه و داوایان کردووه 98 سـاڵ زیندانی بکه‌ن.
پاشـان ده‌ڵێت حزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ئاکه‌په خۆی نووسراو به هه‌ردوو زمانی تورکی و کوردی بڵاوده‌کاته‌وه و بۆ خۆیان به ڕه‌وای ده‌بینن، به‌ڵام کاتێـک ئێمه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شـارۆچکه‌که ئه‌و کاره ده‌که‌ین به تاوانی داده‌نێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:47 خوله‌كه.