سه‌رۆک باراک ئۆباما هه‌وڵی دهستپـێـکردنهوهی وتووێژی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا له نێوان ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیدا.
کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێت وا دانراوه ئه‌م کۆبوونه‌وه هاوبهشـه ڕۆژی سێشه‌ممه بکرێت له په‌راوێزی کۆبووه‌وه گشـتیـیه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له‌م کۆبوونه‌وه هاوبهشـه به جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل و مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فهلهسـتیـنیـیهکاندا کۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ئه‌م بانگێشـتهی سه‌رۆک ئۆبامایان په‌سه‌ندکردووه.
جۆرج میچڵ نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ئه‌م کۆبوونه‌وه هاوبهشـه وابه‌سـته‌یی قوڵی سه‌رۆک ئۆباما نیشـان ده‌دات بۆ ئاشـتیـیه‌کی به‌رفراوانی هه‌مه لایه‌ن له ناوچه‌که‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی میچڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا پاش هه‌وڵێـکی سهرنهکوتووانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی له به‌رده‌م ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که بریتیـیه له پـرۆژه‌کانی نیشتهجێـکردنی ئیسرائیل له که‌ناری ڕۆژئاوا و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم.