گه‌وره سه‌رکرده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئاگاهی ده‌دات، ئه‌گه‌ربێت و هێزی زیاتری سه‌ربازی نه‌نێردرێت بۆ ئه‌فغانسـتان ئه‌وا ئه‌رکه‌که له‌وێ به‌رئه‌نجامێـکی شـکستخواردووی ده‌بێت.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و واشـنتن پـۆست چه‌ند به‌شـێـکی ڕاگه‌یاندنێـکی متمانه پـێـکراوی ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی ماککرسـتاڵی بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانیان. ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی نووسیویه نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پـێویست ئه‌م قه‌یرانه درێژتر ده‌کاته‌وه و زیاتریشی تێـدهچێت و له‌وانه‌شه بـبێته مایه‌ی شـکسـتخواردنی هه‌وڵه‌کان.
سه‌رۆک ئۆباما و ده‌سـته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانیـیهکهی تاووتوێی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی ده‌که‌ن که ڕۆژی 30 ی هه‌شت خسـتوێتێ به‌رده‌م ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکاوه.