ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆکی ئێران بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان زۆر جیاواز ده‌بێت

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سـیاسی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی باس له‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی کێشه‌ سـیاسیـیه‌کانی ناو ئێرانیش ده‌دوێت.

ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد زۆر جیاواز ده‌بێت، چونکه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ ناو ئێراندا نێوان یه‌ک بۆ دوو ملیۆن که‌س خۆپـیشـاندان له‌ دژی حکومه‌ت سـازبکه‌ن و میدیاکانی جیهان له‌ سه‌رانسه‌ری دونیادا باسی لێوه‌ بکه‌ن، بۆیه‌ پـێشـبینی ده‌کرێت زۆر له‌ شـانده‌ دیپـلۆماته‌کانی وڵاتان خۆیان لێی دوره‌په‌رێز بگرن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌كه‌.