وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین له هه‌وڵـدان وتووێـژی ڕاگیراو سه‌باره‌ت به گۆڕینی که‌شوهه‌وا ئه‌مڕۆ ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه، له کاتێـکدا ڕێبه‌رانی جیهان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شـاری نیویۆرک کۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و ڕێبه‌ری چین هو ژینتا‌و مه‌سه‌له‌ی هێنانه گۆڕێی که‌شوهه‌وا به میوانداری سـکرتێری گشـتی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێنه گۆڕێ.
زیاتر له 90 ڕێبه‌ری وڵاتان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شـداری ده‌که‌ن. کاربه‌ده‌سـتان هیوادارن پـێشـکه‌وتن به‌ره‌و کۆتاییپـێـهێنان به په‌یمانێـکی که‌شوهه‌وای جیهانی وه‌ده‌ستبهێنن که حکومه‌تانی جیهان پـلانیان هه‌یه له مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵ له وڵاتی دانیمارک پـێـکبێت.
چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت سه‌رۆکی چین به‌رنووسی جیدی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی که‌شوهه‌وا بهێنێته گۆڕێ.
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت که به‌رنووسێـکی سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌وا دابڕێژێت، به‌ڵام ڕوون نـیـیه چه‌نده زوو قانون دانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانن بهڵێـندار به به‌ربه‌سـتکردنی کاربۆنی هه‌وا بن.