ڕۆژی دووشه‌ممه دوو کۆمه‌ڵی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرد نێردراوێـکی تایبه‌تی ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات تا لێـکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه بکات که باس له پـێشـێلـکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا ده‌که‌ن.
نه‌گین شه‌یخولئیسلامی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردسـتانی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ربێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش نێردراوێـک ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات، ئه‌وا کۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ک ڕابردوو نکۆڵی له‌و پـێشـلکاریـیانه ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:54 خوله‌كه.