دکتۆر ئاشـتی هه‌ورامی ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێم کاری نایاسایی کردووه‌

دکتۆر ئاشـتی هه‌ورامی وه‌زیری سـامانه‌ ســروشـتیـیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن وه‌زاره‌ته‌که‌ی کاری نایاسایی کردووه‌ له‌ میانه‌ی مامه‌ڵه‌کردنیدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای DNO ی نه‌رویژی و کۆمپانیایه‌کی تورکیدا.

دکتۆر ئاشتی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێمه‌ کردوومانه‌ یاسایی بووه‌ و مه‌به‌ست لێی ته‌نها یارمه‌تیدانی ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وامی به‌ کاره‌کانی خۆیان له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا بده‌ن. ده‌شڵێت کۆمپانیای DNO له‌ ناوخۆی وڵاته‌که‌یدا دووچاری کێشه‌ بووه‌ و حکومه‌تی هه‌رێم لایه‌نێـک نیـیه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌، بۆیه‌ پـێمان گوتووه‌ کێشه‌کانت به‌ ڕوون و ئاشـکرایی چاره‌سه‌ر بکه‌ و پاشـان وه‌ره‌وه‌ کاره‌کانت ده‌سـتپـێـبکه‌ره‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه‌.