ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکایی و تایله‌ندی ڕایانگه‌یاند که‌وا بۆیان ده‌رکه‌وتووه کوتانێـک بۆ نه‌خۆشی ئه‌یدز که له قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
توێژه‌ره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م کوتانه له تێـکهڵهی دوو جۆره کوتانی دیکه پـێـکهاتووه و له ماوه‌ی شه‌ش سـاڵدا به‌سه‌ر زیاتر له 1600 پـیاو و ژنی خۆبه‌خشی تایله‌ندیدا تاقیانکردۆتهوه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه به ڕێژه‌ی زیاتر له سه‌دا 30 تووشبوون به نه‌خۆشـیـیه‌که که‌مده‌کاته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروسـتی تایله‌ند Withaya Kaewparadai ده‌ڵێت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زۆر گرنگه بۆ په‌ره‌پـێدانی کوتان له دژی نه‌خۆشی ئه‌یدز. ده‌شڵێت ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه له‌سه‌ر ئاسـتی جیهاندا کوتانێـک دروسـت بکرێت که بتوانێت ڕێـگه له تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌یدز بگرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا خۆی ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ی له ئه‌سـتۆ گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له بانکۆکی پایته‌ختی تایله‌ند ڕه‌ن کۆربن ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شــایان پاشـا به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.