مسته‌فا شـڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشـتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که به‌بێ چه‌کی ئه‌تۆمی ناتوانێت درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدات. ده‌شڵێت چونکه جاران ئه‌و ڕژێمه پـشـتی به جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی ناو وڵاته‌که‌ی به‌سـتبوو، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به باشی نیشـانی دا ئه‌و ڕژێمه له ناوخۆی وڵاته‌که‌یدا پـێـگه‌ی نه‌ماوه و ئێدی به هیچ شـێوه‌یه‌ک ناتوانێت پـشـت به جه‌ماوه‌ر بـبه‌ستێت. ئینجا بۆیه ئێسـتا مانه‌وه‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێت که بـبێته هێزێـکی له‌شـکری گه‌وره و خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.