گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، چاودێران ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌‌ی عێراق وه‌چه‌رخانێک ده‌بێت و له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق‌دا گرنگی‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت.

گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ لای کورده‌کانی عێراق و چۆنێتی به‌شداربوونیان جا به فره‌ لیست بێت یاخود لیستێکی هاوپه‌یمانی، هه‌روه‌هاش کاریگه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی کورسی‌یه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 275 کورسی‌یه‌وه‌ بۆ 310 کورسی له‌سه‌ر کۆی ژماره‌ی ئه‌و کورسی‌یانه‌ی کورده‌کان خاوه‌نین به‌شێكن له‌و باسانه‌‌ی که به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ خانم ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان‌دا باسی ده‌کات.

بۆ گوێگرتن له‌ درێژه‌ی ئه‌‌م گفتوگۆیه‌، کلیکی ئه‌و فایله‌ی ده‌نگی‌یه‌ی لای چه‌پی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌وه بکه‌.