بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له‌ ئه‌نده‌نوسیا ده‌دات و 13 که‌س گیانیان له‌ده‌سـت‌ده‌ده‌ن

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێن له‌ ئاکامی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز که‌ له‌ که‌ناره‌کانی دورگه‌ی سـۆمه‌تره‌ی نزیک شـاری پادانگی داوه‌ 13 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

زه‌وی ناسـانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ 7.9 پله‌ بووه‌ به‌ پـێوه‌ری ڕێخته‌ر و چه‌قی له‌رزینه‌که‌ش له‌ دوری 600 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری خۆرئاوای جاکارتای پایته‌خت بووه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌نته‌ری ئاگاهیدانی سـونامی ئه‌نده‌نوسـیا و مالیزیا و هیندسـتان و هه‌روه‌ها تایله‌ندی هۆشـیار کردۆته‌وه‌، به‌ڵام هیچ هه‌واڵی دروسـتبوونی شه‌پـۆلی گه‌وره‌ی ئاکامی زه‌وی له‌رزه‌که‌ له‌ ئارادا نیـیه‌.

ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه‌ وڵاتی ئه‌نده‌نوسـیا گه‌وره‌ترین دورگه‌ی جیهانه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی که‌تنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی ناسـراو به‌ بزنه‌ی ئاگره‌ی پاسـفیک هه‌ر بۆیه‌ بومه‌له‌رزه‌ تیایدا ڕووده‌دات.