سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نوێ پـێـکده‌هێنێت

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی پـێـکهێنانی هاوبه‌ندێـکی سـیاسی نوێی بۆ به‌شـداربوون له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی نیشـتیمانی سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوودا ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی به‌ڕێز مالیکیدا به‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانون ناوزه‌دی کرد و به‌و جۆره‌ش کێبڕکێی هه‌ڵـبژاردن له‌ به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی پـێشـووی ئیسلامی شیعه‌کان ده‌کات.

سه‌رۆک وه‌زیران بڕیاری دابوو له‌گه‌ڵ بلۆکی زۆرینه‌ی شیعه‌کان به‌شـدار نه‌بێت و له‌ بری ئه‌وه‌ له‌ هاوبه‌ندێـکی به‌رفراوانتر که‌ ڕێبه‌رانی سووننه‌ و کۆمه‌ڵه‌کانی تریش بگرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا گوتی پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانه‌که‌ بریتیـیه‌ له‌ سـاتێـکی مێژویی له‌ بونیادکردنی عێراقێـکی مۆدێرندا.

جێی باسه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی بڕیاره‌ له‌ مانگی یه‌کدا سـازبکرێت و به‌ خاڵێـکی گرنگ بۆ دیموکراسیـیه‌تی ڕه‌وش ناسـکه‌که‌ی عێراق داده‌نرێت و له‌ کاتێـکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان به‌ کشـانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ کردووه‌ و ته‌سلیمکردنی ئه‌رکی ئاسایش بۆ عێراقیـیه‌کان.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پـێشـووی عێراق له‌ سـاڵی 2005 دا به‌ڕێوه‌چووبوو.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:40 خوله‌كه‌.