له‌ هۆنگ کۆنگ خۆپـیشـاندان له‌ دژی پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ چین سـازده‌کرێت

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر ڕژانه‌ ناو شه‌قام و بانه‌کانی هۆنگ کۆنگه‌وه‌ بۆ سه‌رزه‌نشتکردنی تۆماری مافه‌کانی مرۆڤی چین له‌ ده‌مێـکدا ئه‌و وڵاته‌ ئاهه‌نگی 60 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ڕژێمی کۆمۆنیسـتی ده‌گێڕێت.

خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن چین هێند له‌ بواره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسیـیه‌تدا پـێش نه‌که‌وتووه‌ وێڕای پـێشـکه‌وتنی له‌ بواره‌کانی ئابووری و له‌شـکریدا.

هه‌روه‌ها هه‌ندێـک له‌ خۆپـیشـانده‌ران ڕه‌خنه‌یان له‌ شـێوازی سه‌رکوتکردنی له‌شـکری چین گرت بۆ خۆپـیشـاندانه‌ دیموکراسـیـیه‌کانی گۆڕه‌پانی تیانانمینی به‌یجین له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی 1989دا.

شایه‌نی باسه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌دا حکومه‌تی چین به‌ زه‌بری تانک و هێزی سه‌ربازی خۆپـیشـاندانی خوێندکاران و کرێـکارانیان تێـکشـکاندبوو و به‌ سه‌دان که‌سیشـیان کوشـتبوو.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان گوشـاریان خسـتۆته‌ سه‌ر چین بۆ ئه‌نجامدانی چاکسـازی له‌ بواری مافه‌کانی مرۆڤدا.