ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران به‌ شـێوه‌یه‌کی بێ‌ڕه‌حمانه‌ سـزای هاوڵاتیانی کورد ده‌دات

له‌ لایه‌که‌وه‌ ئێران خه‌ریکی وتووێژکردنه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان بۆ گه‌یشـتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـک سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پـێـشێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.

سه‌رۆکی دادوه‌ری شـاری سـنه‌ له‌ کوردسـتان داوای له‌ خامه‌نه‌ئی کردووه‌ 3 لاوی کورد له‌سێداره‌ بدرێن.

ته‌ها حه‌سه‌نیانی لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ و ڕۆژنامه‌نووسی کورد له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ ده‌گاته‌ سه‌ر کێشه‌ی کورد و کوردســتان سـزاکانی به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی کورد دووبه‌رابه‌ر ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:50 خوله‌كه‌.