دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ده‌لێت کوردستان بایکۆتی هه‌لبژاردن ده‌کات ئه‌گه‌ر به بێ که‌رکوک بکرێت

کوردی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بۆیکاتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی عێراق ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک لایه‌نی عه‌ره‌ب و تورکمان داوایان کرد هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی له پارێزگای که‌رکوکدا دوابخرێت. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقی ده‌لێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له که‌رکوکدا نه‌کرێت ئه‌وا له کوردستانیشدا ناکرێت. دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌گه‌ربێت و کورد له پـرۆسه‌ی سیاسی عیراق بکشێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ڕوخێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.