سه‌رۆک ئۆباما و سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌ کۆشـکی سـپی کۆده‌بنه‌وه‌

له‌ دیدارێـکی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشـکی سـپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی تاوتوێی بابه‌ته‌کانی ئاسایش و ئابووریـیان کرد.

به‌پـێی بڵاوکراوه‌یه‌کی کۆشـکی سـپـی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌و کاته‌ به‌ڕێوه‌چوو که‌ به‌ڕێز ئۆباما چوو به‌شـداری له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکات که‌ پـێشـتر به‌ڕێوه‌ده‌چوو نێوان ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینبووی جیم جۆنز که‌ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئۆبامایه‌ و نێوان به‌ڕێز تاڵه‌بانی.

بڵاوکراوه‌یه‌کی کۆشـکی سـپی ده‌شڵێت به‌ڕێز ئۆباما په‌سنی هاوتای عێراقی دا بۆ پـێشـخسـتنی یه‌کێتی نیشـتیمانی له‌ ناو عێراق و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی خۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی عێراق ده‌ربڕی بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی هه‌ڵـبژاردن.

کۆشـکی سـپی ده‌شڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسی کۆنفرانسێـکی دوو ڕۆژه‌ی کارداری و سه‌رمایه‌دانانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و عێراقیان کرد که‌ بڕیاره‌ له‌ 20 ی مانگ له‌ واشـنتن به‌ڕێوه‌بچێت.

دیداری سێشه‌ممه‌ دوابه‌دوای گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی دێت که‌ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێز ئۆباما به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاڵه‌بانی کردبوو.