بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک پـۆلیسی تورکیا به زه‌بری لووله‌ی ئاو بڵاو به خۆپـیشـانده‌ران ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له دژی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و بانکی جیهانی له ئسـته‌نبوڵ خۆپـیشـاندنیان سـازداوه.
ئه‌مڕۆ به لای که‌م 200 خۆپـیشـانده‌ر له‌گه‌ڵ پـۆڵیسی دژ به ئاژاوه‌ی تورکیادا به یهکیاندادا له ده‌مێـکدا خۆپـیشـانده‌ران به‌ره‌و جێـگه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ڕێـکه‌وتبوون و تیایدا هێزه‌کانی پـۆلیسـیان به‌ردباران کردووه و له به‌رامبه‌ریشـدا هێزه‌کانی پـۆلیس چه‌ندین خۆپـیشـانده‌ریان ده‌سـتگیرکردووه.
خۆپـیشـاندانه‌کان چهپڕهوان و سه‌ندیکاکانی تورکیای گرتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانه‌کان شـێوازێـکی ئاشـتیـیانه‌ی هه‌بوو به‌ڵام ڕوویه‌کی توندی له‌خۆگرت پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دابوو له گۆڕه‌پانێـکی نزیـک کۆبوونه‌وه‌کان نزیک بـبنه‌وه له‌و شـوێنه‌ی که وه‌زیرانی دارایی و کارمه‌ندانی بانکه‌کانی ناوه‌ند و ئابووریناسانی سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ریکی کۆبوونه‌وه و وتووێژکردنن سه‌باره‌ت به ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن خۆپـیشانده‌ران بۆمبی مۆلۆتۆڤیان هاویشـتووه و په‌نجه‌ره‌ی دوکان و بانکهنانی ئه‌و نزیکانهیان شـکاندووه.