ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری پـیشـاوه‌ری هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای وڵات به لای که‌م 49 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها پـتر له 100 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر بازاڕ له نزیـک باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ته‌شریعی پارێزگاکه بووه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌که زیانی به چه‌ند ئۆتۆمبیلێـک گه‌یاندووه و شـوشه و پارچه‌ی که‌رتبووی ماشێـنی به شـوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا پهرشوبڵاوکردۆتهوه.
هاوکات هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتانی گه‌یشـتنه شـوێنی ڕووداوه‌که بۆ مه‌به‌سـتی پـشـکنینی پاش ماوه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که.
تا ئێسـتاش هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌حمان مه‌لیکی وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتانی گوتی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ک له هێرشی کوشـنده بوون له شـاری پـیشـاوه‌ر. گوتیشی ئه‌م هێرشـانه هیچ بژاره‌یه‌کی بۆ حکومه‌تی پاکسـتانی بهجێنههێشـتووه ته‌نها هێرشکردن و بهرپـهرچـدانهوه نه‌بێت.