پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێت تهقێنهرێـکی خۆدکوژ 41 که‌سی کوشـتووه له نێوانیان شه‌ش له که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی شه‌نگلا نزیک به دۆڵی سـوات. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها 45 که‌سی تریش له هێرشه‌که‌دا برینداربوونه.
پـۆلیش ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌کان خۆیان به کاروانێـکی له‌شـکریدا پـێکاون و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان دروسـتکردوون وه‌کو به‌شێـک له زنجیره په‌ره‌سـه‌ندنی ته‌قینه‌وه و هێرشه‌کان له وڵاته‌که‌دا.
ڕووداوه کوشـندهکه له شه‌نگلا چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه هاتووه که له‌شـکر گوتبووی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بۆمبارانی بنکه‌کانی میلیشـیاکان کردوون له که‌مه‌ربه‌ندی خێڵه‌کی باکوری وهزیریسـتان که ده‌یان له میلیشـیا گومانلێـکراوهکانی کوشـتووه و چه‌ندینی تریشی بریندارکردووه.