حامید کارزای گومانی له‌ ده‌سته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌یه‌

سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و په‌ناڵه‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشـتی ده‌کات و له‌و ڕاپـۆرتانه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گزی و سـاخته‌کاری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـه‌رۆکایه‌تی مانگی هه‌شتی ڕابردوودا.

به‌ڕێز کارزای له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌ که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند سه‌رباری هه‌ندێـک کاری نابه‌جێ به‌ڵام پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ ڕه‌وابووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێسـتا و به‌ گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کان سه‌رۆکی ئه‌فغانی له‌ پـێشـڕه‌ویدایه‌ ، به‌ڵام پـرۆسه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌رفراوانی ڕوودانی گزی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێز کارزایدا له‌که‌داربووه‌.

شـایه‌نی باسه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌کێـک له‌و دوو ئه‌فغانیـیه‌ی که‌ ئه‌رکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌ ناو ئه‌و په‌ناڵه‌دا له‌ ئه‌سـتۆدا بووه‌ ده‌سـت‌له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و گوتی که‌سـانی بیانی کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر بڕیاره‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان هه‌بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆک کارزای ڕایگه‌یاند ئه‌و کاره‌ گومان ده‌خاته‌ سه‌ر ڕاسـتگۆیی ئه‌و په‌ناڵه‌ که‌ به‌ کۆمسـیۆنی سـکاڵاکانی هه‌ڵـبژاردن ناسـراوه‌.