سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت تورکیا ڕێز له‌ سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی بگرێت

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوای له‌ تورکیا کرد ڕێز له‌ سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی بگرێت، ئه‌مه‌ش له‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه‌ له‌شـکریـیانه‌ی تورکیا که‌ له‌سه‌ر سـنووره‌کان له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـدانی کورد ئه‌نجامی‌ده‌دات.

گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ گوتی به‌ڕێز مالیکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌یانده‌ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا له‌ به‌غدا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ له‌شـکری وڵاته‌که‌ی درێژکرده‌وه‌ که‌ ڕێـگه‌ی پـێده‌دات هێرش به‌رێته‌ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ئه‌وانه‌ی له‌ باکوری عێراقدان.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێ‌ده‌کرێت له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا 50 گرێبه‌سـت له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکیدا مۆربکات به‌ مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌ ئابووری و سـیاسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی دابه‌شـکردنی ئاو له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتیاندا بدۆزنه‌وه‌.

عێراق تورکیا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دجله‌ و فوراتی لێ که‌مکردۆته‌وه‌ و بۆته‌ مایه‌ی وشـکایی له‌ خاکه‌که‌ی. مانگی ڕابردوو تورکیا قایل بوو به‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو بۆ عێراق تا 20 ی مانگی ده‌ زیادبکات.