دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت که‌رکوک مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی نوێنه‌رانی خۆی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ڵـبـبژێرێت

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سـیاسه‌تکاری کورد و سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له‌ واشـنتن له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ده‌بێت خه‌ڵـکی پارێزگای که‌رکوکێش نوێنه‌رانی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ڵـبـبژێرن. ده‌شڵێت‌ پـێویسته‌ ڕوون‌بکرێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نیـیه‌ که‌رکوک دێته‌وه‌ ناو هه‌رێمی کوردسـتان یاخود نایه‌ته‌وه‌، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ مافێـکی ڕه‌وای خه‌ڵـکی که‌رکوکه‌.

پاشـان ده‌ڵێت ده‌بێت لایه‌نی کوردی نیشـانی بدات که‌وا سـووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌ که‌رکوکدا ئه‌نجام‌بدرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵـبژاردن له‌وێ نه‌کرێت و دوابخرێت ئه‌وا با هه‌ڵبژاردنیش له‌ پارێزگاکانی دیکه‌ش دوابخرێن. دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌شڵێت به‌غدا و سلێمانی و به‌سـره‌ و دیاله‌ له‌ که‌رکوک مافیان زیاتر نیـیه‌ و خه‌ڵـکی که‌رکوک له‌ سـاڵی 2003 وه‌ تا ئێسـتا که‌ پـێویست بوو مافه‌کانی خۆیان وه‌ربگرن تا ئێسـتا به‌ده‌سـتی نه‌هێناوه‌، بۆیه‌ چیدی ناتوانن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بن که‌ داخوازیـیه‌کانیان دوابخرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:12 خوله‌كه‌.