کاربهدهســتێـکی ئێران ده‌ڵێت تاران بۆخۆی به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌گه‌ربێت و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهان له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناوه‌کی سه‌رنه‌گرن.
ده‌مڕاستی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی شیرزادیان ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا کاتێـک دووشه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی ئێران IRNA ده‌کرد.
ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران به‌ر له گفتوگۆکان له ڤیه‌ننا سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوه‌کی که دانراوه دهسـتپـێـبکرێن ئه‌م قسانه‌ی دا.
چاوه‌ڕێده‌کرێت گفتوگۆکان نێوان نوێنه‌رانی ئێران، ڕووسیا، فه‌ره‌نسـا، ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌رنج بداته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پـێشـنیازی که به‌پـێی ئێران یۆرانیۆمی بهڕێدهکاته ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بکرێت به سـووته‌مه‌نی ڕیاکتۆر.
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوا ئه‌وه وه‌ک بنیادنانی متمانه ده‌بینن چونکه پـرۆسه‌ی گۆڕینی یۆرانیۆم به سـووته‌مه‌نی ڕیاکتۆر به به‌شـداری سێ لایه‌ن وه‌ک پـشـتڕاستبوون ده‌بینن که پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران ده‌گاته ئاسـتێـک که بتوانرێت بۆ مه‌به‌سـتی مه‌ده‌نی به‌کاربهێنرێت، به‌ڵام له ژێر ئه‌و ڕاده‌یه ده‌بێت که بۆ چه‌کی ناوه‌کی پـێویسـته.