خه‌ڵـکی پـێشـوازی له‌ گروپی ئاشـتی ده‌که‌ن

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8 ئه‌ندامی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌ قه‌ندیله‌وه‌ و 26 که‌سی لایه‌نگرانیان له‌ که‌مپی مه‌خموره‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێـکه‌وتن به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خواستی په‌که‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ تورکیا به‌ شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دهۆک ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و خه‌دیجه‌ فه‌رقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دیاربه‌کر و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و کاوه‌ کرمانج و ڕۆبین ڕه‌شـوان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش کردووه‌:
به‌نگی یاڵدز، نوێنه‌ری شـاری باتمان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا.
دکتۆر جه‌بار قادر، پـرۆفیسۆری مێژوو و ئه‌ندامی کارای ئه‌کادیمیای کوردی له‌ هه‌ولێر.
حسێن کالکان، ڕۆژنامه‌وان له‌ شـاری باتمان.
موحه‌ره‌م ئه‌ربای، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ دیاربه‌کر.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ و گفتوگۆکان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.