کارزای داوا له‌ ئه‌فغانیـیه‌کان ده‌کات ده‌نگی خۆیان له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بده‌ن

سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای داوای له‌ گه‌له‌که‌ی کرد ده‌نگی خۆیان له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌دا بده‌ن، ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ له‌ 7 ی مانگی یازده‌دا سـازبکرێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کابول به‌ڕێز کارزای به‌ په‌یامنێرانی گوت ئێسـتا کاتی ئه‌وه‌ نیـیه‌ بۆ سه‌یری دواوه‌ بکه‌ین و بزانین فرت‌وفێڵ کراوه‌ یان نا.

سه‌رۆک کارزای داوای له‌ گه‌له‌که‌ی کرد بوێرانه‌ خۆیان سـازبده‌ن تا ئه‌فغانستـان به‌ره‌و پـێـشه‌وه‌ به‌رن.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ئه‌و به‌ڵێنه‌یان به‌جێ بگه‌یه‌نن که‌ دابوویان بۆ دابینکردنی باری ئاسایش له‌ میانه‌ی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردندا. گوتی خه‌ڵـکی پـێویسـتیان به‌وه‌یه‌ دور له‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاسایشی به‌ ئازادنه‌ ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ به‌ر له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی سه‌رۆک کارزای، کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاریان داوه‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵات له‌ 7 ی مانگی یازده‌ ئه‌نجام‌‌بدرێت.