دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی هه‌ڵـبژاردنن له‌ که‌رکوک هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌ دژی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتورن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق به‌ هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان نه‌گه‌یشـتن، دانیشـتنه‌کان بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دواخرا. ناکۆکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکوکدا.

گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌ و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر مه‌حمود عوسـمان کردووه‌.

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت هه‌ڵـبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکوکدا بکرێت هه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ن که‌ دژی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم و سه‌رژمێرن له‌ که‌رکوکدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.