ئه‌لبه‌رادعی به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـکی بۆ مه‌سه‌له‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ئاماده‌کردووه‌

سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـکی داوه‌ته‌ ئێران و سێ هێزی جیهان تا کێشه‌یه‌کی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوه‌کی ئێران چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت ئێران، ڕووسیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ ڕێـکه‌وتنه‌که‌ مۆربکه‌ن. ئه‌و چوارشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ڤیه‌نـنا ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا، له‌ کۆتایی سێ ڕۆژ له‌ گفتوگۆی نێوان ئه‌م لایه‌نانه‌.

به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ ئێران زۆربه‌ی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی بۆ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رهێنان ده‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ توانای ئێران که‌م‌ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی یۆرانیۆم بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی.

سێشه‌ممه‌ بۆ ده‌مێـک گفتوگۆکان چه‌قین پاش ئه‌وه‌ی ئێران ناڕازیبوونی به‌ پـێشــنیازه‌که‌ نیشـان دا به‌ تایبه‌تی به‌و به‌شه‌ی که‌ یۆرانیۆمی بۆ زاخکردن به‌ڕێ‌بکاته‌ فه‌ره‌نسـا.