له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت هێزه‌کانی ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـاری ڕێبه‌ری تاڵیبان حهکیموڵڵا مه‌حسود و یه‌ک له جێـگره‌کانی گرتووه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای چه‌ند ڕۆژێـک له شه‌ڕێ توند له باشوری وه‌زیرسـتان دێت.
ده‌مڕاستی له‌شـکری پاکسـتان ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس گوتی سه‌ربازانی وڵاته‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی کۆتکهئیدا گرتووه و ئێسـتا خه‌ریکی پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ن. گوتیشی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان ژماره‌یه‌کی زۆری خانووه‌کانیان له‌وێ کردبووه مۆڵگه‌ی خۆیان. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان 12 چه‌کدار و 2 سه‌رباز له شه‌ڕ و پـێـکدادانی ناو ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌دا کوژراون.
ئه‌م کرده‌وه له‌شـکریـیه به‌شێـک بووه له هه‌ڵمه‌تێـکی به‌رده‌وام له دژی یاخیبووانی تاڵیبان له‌و ناوچه خێڵهکیـیهی که‌وتۆته سه‌ر سـنووره‌کانی ئه‌فغانستان.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه و له باکور ڕۆژئاوای پاکسـتانیش، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هێرشێـکی موشه‌کی که گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا کردبێتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باجاوری خێڵه‌کی به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون.
به‌رپـرسێـکی حکومه‌ت ده‌ڵێت هێرشه‌که ماڵێـکی کردبووه نیشـانه که بڕواده‌کرا فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای تاڵیبانی لێبووبێت که ناوی مه‌وله‌وی فهقیریـیه. ئه‌و ده‌ربازبووه به‌ڵام پـێده‌چێت هه‌ندێ له خزمانی و ژماره‌یه‌ک له‌و چه‌کداره بیانیـیانه‌ی له‌گه‌ڵیدان له نێو کوژراوهکاندابن.