سامی شۆڕش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کورد به‌شـداری هه‌ڵـبژاردن نه‌کات ئه‌وا هه‌موو عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت

سامی شۆڕش نووسه‌ر و شـاره‌زای سـیاسی له‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و کورد به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا نه‌کات ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م هه‌موو عێراقه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پـرۆسه‌ سـیاسیـیه‌ی له‌ پاش ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ چاوه‌ڕێ‌ده‌کرێت پـرۆسه‌یه‌کی ئفلیج ده‌بێت. ده‌شڵێت زه‌ره‌مه‌ندی دووه‌میش ئه‌مه‌ریکا، چونکه‌ ده‌بێت پـێش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ عێراق هه‌موو کێشه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ربکات، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکوک که‌ به‌ردی بناغه‌ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌کانی دیکه‌ی ناو عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:55 خوله‌كه‌.