مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری گرووپی ئاشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ تورکیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌که‌م گرووپی ئاشـتی له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ تورکیا به‌ مه‌به‌سـتی پـشـتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ تورکیا.

دیاره‌ ئه‌مه‌ شـێوازێـکی نوێـیه‌ له‌ ده‌ربڕینی ئاماده‌یی بۆ ئاشتی. کاریگه‌ری ئه‌م شێوازه‌ چی ده‌بێت؟.. ئایا کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌بێت که‌ وا له‌ پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بکات زیاتر ڕێی ئاشـتی بگرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان.

ئه‌مه‌ بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی‌ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌که‌ بوون:

فه‌له‌کناس ئوچه‌، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ ئه‌ڵمانیا.
ئیبراهیم کجلۆ، پارێزه‌ و سـیاسه‌توان له‌ تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه‌.