له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ به‌غدا زیاتر له‌ 132 که‌س ده‌کوژرێن

له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق زیاتر له‌ 132 که‌س کوژران و 500 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌کان به‌ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و له‌ ڕێی دوو که‌سی خۆکوژه‌وه‌ کرابوون. ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م ماشێنێـکی بارهه‌ڵـگری بچوک بووه‌ و له‌ به‌ره‌ده‌م وه‌زاره‌تی دادی عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌مان خوله‌کدا و له‌ دوری که‌متر له‌ 500 مه‌تر ئۆتۆمبیلی دووه‌میش له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌هێزی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕوکه‌شی هه‌ردو بینای وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا شێوا و ئاگریشـیان تێبه‌ربوو.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ نزیکه‌ی 700 مه‌تر له‌ کۆشـکی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ دوربوون و هه‌موو به‌غدای هه‌ژاند. پاش هێرشه‌کان سه‌رجه‌م ڕێـگاو بانه‌کانی ناوشـاری به‌غدا به‌ هێزه‌کانی ئاسایش گیرا و زۆربه‌ی داخران.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ له‌ کاری ئه‌لقاعیده‌ ده‌چێت.

گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ ماوه‌یه‌کی کورت پاش هێرشه‌که‌ ڕاپـۆرتی ڕه‌وانه‌کرد و تا ئه‌و کاته‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کان 72 که‌س بوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:52 خوله‌كه‌.