ته‌له‌فیزیۆنی حکومی ئێران ڕایگه‌یاند تاران چوارچێوه‌ی گشـتی ڕێـکه‌وتنی یۆرانیۆم که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـکی‌خسـتبوو په‌سه‌ند ده‌کات، به‌ڵام داوای هه‌ندێک گۆڕانکاری گرنگ ده‌کات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م پـێشـهاتانه له لایه‌ن چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێـکه‌وه کراوه که ناوه‌کانیان ئاشـکرا نه‌کردووه و ئه‌وانه‌ی ئاشنایی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌ی وتووێژکا‌رانی ناوه‌کی ئێران‌دا هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه که له لایه‌ن ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه پـێشـنیازکرابوو ده‌بێت ئێران یۆرانیۆمی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات بۆ پـرۆسه‌ی پـیتاندنی له ئاسـتێـکی نزمدا.
ئامانجی ئه‌و پـلانه بریتیـیه له به‌ربه‌سـتکردنی ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆم له ئاسـتێـکی به‌رزدا که شـیانی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی لێـده‌که‌وێته‌وه.
هاوکات سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند ئێران درێژه به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی ده‌دات و گوتی له ده‌مێـکدا ڕژێمێـکی ناقانونی خاوه‌نی چه‌کی ناوه‌کی بێت کارێـکی مه‌حاڵه ئه‌و مافه له وڵاتانی تر زه‌ودبکرێت ئه‌وانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی بورای سڤیل به‌کاری‌ده‌هێنن.