چه‌ند چه‌کداری تاڵیبان په‌لاماری شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان داوه و 9 که‌سیان کوشـتووه که شه‌شیان که‌سـانی بیانین.
کاربه‌ده‌ســتانی ناوچه‌که ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 3 چه‌کدار که جلوبه‌رگی پـۆلیسـیان پـۆشیبوو و هێله‌کی بۆمبڕێژکراویان له‌خۆیان به‌سـتبوو خۆیان کردووه به شـوێنی حه‌وانه‌وه‌ی کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا و بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا شه‌ڕیان کردووه به‌ر له‌وه‌ی خۆیان بته‌قێنـنه‌وه یاخود بکوژرێن.
هه‌روه‌ها 9 کارمه‌ندی دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش برینداربوون.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆیانی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه، وه به هه‌نگاوی یه‌که‌می ناوبردووه بۆ تێـکدانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سـه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌ی بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان جانی دیلان به کوردی ئامادهیکرددووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.