نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل کۆده‌بێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێ‌کردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشتی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو وتووێژی له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوان‌کراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن.

ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ سـیناتۆری پـێشـووی ئه‌مه‌ریکی جۆرج میچڵ کۆبۆوه‌. پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی ئه‌و ئومێده‌واره‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ده‌کرێن به‌ مه‌به‌سـتی ده‌سـتپێـکردنه‌وه‌ی دانوســتاندنه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان به‌ زووترین کات به‌ ئه‌نجام بگات.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ خانم هێله‌ری دوابه‌دوای سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی بۆ پاکسـتان ده‌گاته‌ میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب. بڕیاره‌ به‌ڕێز میچڵ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ئه‌بو زه‌بی په‌یوه‌ندی پـێوه‌ بکات تا له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبـبنه‌وه‌. پـێشبینی ده‌کرێت دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ خانم هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو له‌ ئیسرائیل کۆبـبێته‌وه‌.