سیروان زه‌هاوی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌هێنـنه‌ ناو یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت

سیروان زه‌هاوی بڕیارده‌ر له‌ لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردســتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی که‌رکوکیان هێناوه‌ته‌ ناو مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی عێراقه‌وه‌ ته‌نها ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور پـێشێـل بکرێت و پـرۆسه‌ی سـیاسی ڕابگیرێت و په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق له‌ ناو خه‌ڵـک و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ئه‌و به‌هایه‌ی نه‌مێنێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه‌.