هاوکاتی قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی، میر حسێن موسه‌وی ڕۆژ شه‌ممه جارێـکی دیکه له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌وه داوای له لایه‌نگرانی خۆی کرده‌وه له خۆپـیشـاندان و ده‌ربڕینی ناڕهزایییهکانیان له دژی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌ته‌که‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد به‌رده‌وامبن. به گوته‌ی موسه‌وی بۆ گۆڕانی سـیاسی له ناو ئێران‌دا.
نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه ئیدریس ئه‌حمه‌دی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانه‌ی موسه‌وی ده‌یه‌وێت بریتیـیه له پابه‌ندبوون به قانون و که‌مکردنه‌وه‌ی فشـاری ناوخۆیه. ده‌شڵێت ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌و باسی لێوه ده‌کات هه‌رگیز به مانای گۆڕانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه.