به‌پـێی هه‌واڵه‌کان نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق به لایه‌نی کوردیـیان گوتووه ئه‌گه‌ربێت دوایـین پـێشـنیاریان بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک په‌سه‌ند نه‌که‌ن ئه‌وا وه‌باڵی دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆیانه‌وه. له پـێشـنیاره‌که‌دا هاتووه که سه‌رو کورسی زیاده له په‌رله‌مانی عێراق به عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکوک بدرێت.
خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێر فشـاری باڵوێزخانه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێـک ئه‌م پـێشـنیاره‌ی کردووه که به پـێچه‌وانه‌ی ده‌سـتوری عێراقه و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ڕێـگه‌یان پێ‌ناده‌ین ئه‌جیندا و پـرۆژه‌ی سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.