یاریده‌ده‌رانی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێن ئه‌و نیازی نیـیه‌ خۆی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتوو کاندید بکاته‌وه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس به‌ نیاز نیـیه‌ خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی یه‌ک کاندید بکاته‌وه‌.

وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی له‌ دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌و بڕیاره‌ی ڕوون بکاته‌وه‌.

به‌ڕێز عه‌باس ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی فه‌له‌سـتینیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کردووه‌ له‌وه‌تای له‌ سـاڵی 2005 وه‌ به‌ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی ده‌سـتنیشـان کراوه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ مشـتومڕه‌کانیاندا به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به‌ داڕشـتنی بڕیارێـک که‌ داوا له‌ ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات له‌ تۆمه‌ته‌کانی شه‌ڕ له‌ میانه‌ی پـێـکدادانی نێوانیاندا له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ بکۆڵنه‌وه‌.

دیپـلۆماتان ده‌ڵێن پـێـده‌چێت بڕیاره‌که‌ له‌ لایه‌ن 192 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندبکرێت که‌ ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.