کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجشه‌ممه و له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوه‌ندی سـتانی ته‌کسـاس به لایه‌نی که‌م یه‌ک سه‌رباز ته‌قه‌ی کردووه و له ئاکامدا 13 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 31 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵ بۆب کۆن فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی فۆرت هودی له‌شـکری گوتی ته‌قه‌کردنه‌که له ناو باڵه‌خانه‌یه‌کی بنکه‌که‌یاندا بووه که تیایدا ژماره‌یه‌ک سه‌رباز خۆیان ئاماده ده‌کرد تا به‌ره‌و عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕه‌وانه بکرێن.
ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی کردووه ناوی نیضاڵ مالیک حهسـهنه و دکتۆری ده‌روونی به پله‌ی ئه‌فسه‌ری سێ ئه‌ستێره بووه و ئه‌ویش له‌وه‌دا بووه ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێت. ده‌ڵێن به‌ر له‌وه‌ی برینداربکرێت و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه ببرێت به دوو ده‌مانچه ته‌قه‌ی کردووه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه چی هانی داوه ئه‌مه بکات.
ژه‌نه‌ڕاڵ بۆب کۆن گوتیشی دوو سه‌ربازیش ده‌سـتگیرکراون که گومان ده‌کرێت ئه‌وانیش ده‌سـتیان له هێرشه‌که‌دا هه‌بووبێت. گوتیشی هه‌روه‌ها یه‌ک له هێزه‌کانی پـۆلیسی مه‌ده‌نیش کوژراوه.
له واشنتن، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما ته‌قه‌کردنه‌که‌ی به توندوتیژیـیه‌کی ترسـناک ناوزه‌دکرد. گوتیشی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاسایشی ناو وڵات له‌گه‌ڵ پـۆلیسی فیدراڵی FBI پـێکه‌وه لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی شتێـکی ترسـناکه ئه‌و پـیاو و ژنانه‌ی هاتوون خزمه‌تی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌یاندا ته‌قه‌یان لێبکرێت.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کان کرد و هیوا چاکبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌کان خواست و گوتی بیروهۆشی لای ته‌واوی که‌سـانی ناو ئه‌و بنکه لهشـکریـیهدایه.