کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی له ناو بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتاندا ته‌قاندۆته‌وه و سه‌رۆک شـارهوانیـیهکی دژ به تاڵیبان و به لانی که‌م 12 که‌سی دیکه‌ی کوشـتووه و هه‌روه‌ها به ده‌یانی دیکه‌شی بریندارکردووه.
سه‌ره‌تا وه‌ها ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا سه‌رۆک شـاره‌وانی عه‌بدول مالیک له هێرشه‌که‌ی به‌یانی یه‌کشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی ماتنی ده‌ره‌وه‌ی شـاری پـیشـاوه‌ر ڕزگاری بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن عه‌بدول مالیک پـێشـتر لایه‌نگری تاڵیبان بووه و پاشـان لایه‌نی گۆڕیوه و کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری پـێـکهانیوه تا شه‌ڕی تاڵیبان بکه‌ن. له‌و کاته‌وه چه‌ندین جار له هه‌وڵی کوشتن ڕزگاری بووه.
بازاڕه‌که پـڕ له مه‌ڕ و ماڵات و خه‌ڵـکی کڕیار بووه که ده‌یانویست قوربانی خۆیان بۆ جه‌ژنی قوربان ئاماده بکه‌ن.