ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕۆژی ڕێزگرتن له جه‌نگاوه‌رانی دێرینی ئه‌مه‌ریکایه و ئه‌وانه‌ی له پـێناوی وڵات گیانیان به‌ختکردووه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌ر وه‌ک بۆ سه‌رۆکانی پـێشـتری ئه‌مه‌ریکا باو بووه، تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازان داده‌نێت و وتارێـکیش له گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتن له نزیـک واشنتن پـێشـکه‌ش ده‌کات.
به‌ڕێز ئۆباما و خێزانی میشێل ڕۆژه‌که به میوانداریکردنی نانی به‌یانی له کۆشـکی سـپی ده‌که‌نه‌وه.
ڕۆژی جه‌نگاوه‌رانی دێرین و گیان فیداکردوو یه‌کێـک له چه‌ندین بۆنه‌یه له ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانسه‌ری جیهان یادده‌کرێته‌وه له 91 هه‌مین سـاڵیادی ڕێـکه‌وتنی ئاگربه‌ست که کۆتایی به شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی هێنا دوروست له کاتژمێر 11 له ڕۆژی یازده و له مانگی یازده هاته دی.
ئه‌م ڕۆژه له ئه‌وروپا و شـوێنی تر به ڕۆژی بیرهاتنه‌وه و ڕێزگرتن ناونراوه.
له له‌نده‌ن شـاژنی به‌ریتانیا ڕێبه‌رایه‌تی ڕۆژی یادکردنه‌وه‌که‌ی کرد به ڕێزگرتن له سه‌ربازانی گیانیان له پـێناو وڵات به‌خت کردووه.
له فه‌ره‌نسـا سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسـا و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێرکڵ له‌گه‌ڵی بوو به‌شـداریـیان له ڕێوڕهسـمێـک له گۆڕسـتانی سه‌ربازی بێناونیشـان کرد.