له‌م دوایـیانه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ئاد مێلکه‌رت سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی کرد و له‌وێ به ئاماده‌بوونی دکتۆر دیندار زێباری ڕێـکخه‌ری کاروباری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا کۆبۆوه.
دکتۆر دیندار زێباری له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ته‌وه‌ری باسه‌کان کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردسـتان بووه. ده‌شڵێت پـێویسـته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵی له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشـانهدا هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.