فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ 18 ی مانگی یه‌کدا ئه‌نجام‌بدرێت

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێشـتر پـێشـنیارمان کردبوو هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌بری 16 ی مانگی یه‌ک له‌ 21 ی مانگدا ئه‌نجام‌بدرێت، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی عێراق ئه‌و پـێشـنیاره‌یان په‌سه‌ند نه‌کرد و داوایان کردووه‌ له‌ 18 ی مانگدا سـازبکرێت له‌به‌ر بۆنه‌کانی شه‌عبان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:21 خوله‌كه‌.