سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن یوکیۆ هاتۆیاما به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌وه‌ی پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه کۆنه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتیاندا بکه‌ن تا له‌گه‌ڵ پـێویسـتیـیهکانی سه‌ده‌ی 21 دا یه‌کبگرێته‌وه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه‌یان ڕۆژی هه‌ینی و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ههوبهشــدا له تۆکیۆ دا، له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له وتووێژکانیان که 90 خوله‌کی خایاند له ئۆفیسی ڕێبه‌ری نوێی ژاپـۆندا.
به‌ڕێز هاتۆیاما به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و و سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاری یه‌کترده‌که‌ن له کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی سه‌ختدا، له‌وانه گۆڕانی سه‌قا و نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و ئه‌فغانسـتان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن ئه‌و په‌یمانه‌ی خۆی دووپات کرده‌وه که داویه‌تی بۆ کۆتاییهێنان به ئه‌رکی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌ی له دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و کهشـتیانهی به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان ده‌چن. به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا گوتی وڵاته‌که‌ی به‌ڵێن ده‌دات به به‌های 5 ملیار دۆلار کۆمه‌ک پـێشـکه‌ش به ئه‌فغانسـتان بکات.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبهشـیشیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه پـێکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ پـێشـخستنی وزه‌ی پاک تا بتوانرێت تا سـاڵی 2050 له سه‌دا 80 ئه‌و گازانه نه‌هێڵرێن که هه‌وا پـیس ده‌که‌ن و ده‌بنه مایه‌ی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی گه‌رما له‌سه‌ر زه‌ویدا.