ئازاد چالاک ده‌ڵێت ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌پـێی فۆرمی خۆراک ده‌بێت

ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ کفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌پـێی یاسای نوێی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی فۆرمی خۆراک ده‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا ژماره‌یه‌ک کورسی هه‌یه‌ که‌ پـێی ده‌ڵێن ته‌عویضی به‌سه‌ر ئه‌و لیستانه‌دا دابه‌ش ده‌کرێن که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست‌ده‌هێنن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.