شه‌ڕی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن و سه‌رهه‌ڵـداوه شیعه‌کانی باکوری ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ پـڕیشـکی زیاتری لێـده‌که‌وێته‌وه. شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه به فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی بۆردومانی بنکه‌کانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵـداوه شیعانه ده‌کات له چیاکانی دۆخان که له پاش یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداوه‌وه یه‌که‌مین جاره هێزی ئاسـمانی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌م شـێوه‌یه بکات.
له‌م لاشـاوه کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهی به وڵاتانی ناوچه‌که ده‌دات ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی یه‌مه‌ندا نه‌کرێت.
له پاش ده‌سـتبه‌سه‌رداگرتنی وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌کی ئێران‌دا، سه‌نعا تارانی به هاندان و پـشـتیوانی حوثیـیه‌کان گوناهبارکردووه.
له به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌مڕۆدا بڕێـک تیشـک ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م ده‌سـتێوه‌ردانه‌ی ئێران وه‌کو کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نی باسی ده‌که‌ن له‌م قه‌یرانه ناوخۆیی وڵاته‌که‌دا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ی پانۆراما ده‌که‌ینه مێزگردێـک تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌که‌ین:
عه‌لی که‌ریمی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، شـاره‌زای کاروباری ئێران له سه‌نته‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:58 خوله‌كه.